لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ناو باڵەخانەیەک لە دوورگەی جێرسی وڵاتی بەریتانیا کەسێک گیانی لە دەست دا و ١٢ کەسیش بێ سەروشوێنن.
رووداوەکە لە شاری سەنت هیلیەری دوورگەی جێرسی وڵاتی بەریتانیا لە ناو دەریای مانش رووی دا.
بە هۆکارێکی نادیار لە بینایەکی ٣ نهۆمی تەقینەوەیەک رووی دا. بەهۆی توندی تەقینەوەکە باڵەخانەکە بە گشتی ڕوخا.
دوای رووداوەکە ژمارەیەکی تیمی تەندروستی و ئاگرکوژینەوە و رزگار کردن گواسترانەوە ناوچەکە.
ئاگرەکە لە لایەن تیمەکانی ئاگرکوژینەوە کۆنترۆل کرا.
تا ئێستا تەرمی کەسێک دۆزرایەوە و ٢ کەسیش بریندار بوونەتەوە و ١٢ کەسیش بێ سەروشوێنن. هەروەها نزیکەی ٣٠ کەسیش لە ناوچەکە دوور خران.
لە ناوچەکە چالاکیەکانی بە دواگەڕان و رزگار کردن بەردەوامن و مەترسی لە زیاتربوونی ژمارەی قوربانیەکان هەیە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ڤلادمیر پوتین لە کۆشکی کرێملین لە ئەنجامی مەراسیمێک سوێندی خوارد بۆ جاری پێنجەم بووە سەرۆکی فیدڕاسیۆنی رووسیا.
لە ئەنجامی هێرشێکی بە چەقۆ بۆ سەر نەخۆشخانەیەک لە وڵاتی چین لانیکەم ١٠ کەس گیانیان لە دەست دا و ٢٣ کەسیش بریندار بوون.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی هێرشی کردە سەر چەند ناوچەیەکی کەرتی رۆژئاوای داگیرکراو و ٢٠ فەلەستینیی دەستبەسەر کرد کە یەکێکیان منداڵێکی ٨ ساڵە بوو.
سوپای رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی راگەیاند، لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی حزب الله بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە نزیکەی نیشتەجێگای مەتولا ٢ سەربازی داگیرکەر کوژران.